ریبێری : زێدان داوای لێكردم بچمە ریال مەدرید

ریبێری : زێدان داوای لێكردم بچمە ریال مەدرید
یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا فرانك ریبێری ئەستێرەی یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی بی ئێن سپۆرت ئەنجامدا لەسەرەتادا ریبێری دەربارەی خەڵاتی تۆپی زێڕین گوتی : من گەشبینم كە ئەمساڵ خەڵاتەكە بەدەستبهێنم، راستە كریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانێكی گەورەیە بەڵام من لە وەرزی رابردوو هەموو نازناوەكانم بەدەست هێنا لەگەڵ یانەی بایرەن میونیخ لەهەمان كاتدا من بەباشی یاریم كردووە. دەربارەی راهێنەر پیب گواردیۆلا یاریزان ریبێری دووپاتیكردەوە كە راهێنەری ناوبراو شوێن پەنجەی دیارە لەسەر شێوازی یاریكردنی یانەی بایرەن، ریبێری گوتی : لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە گواردیۆلا كار و دەسكەوتی گەورەی تۆمار كردووە هەموو كەسێكیش پێی وابوو كە هەوڵ دەدات ئەم كارە لەیانەی بایرەن دووبارە بكاتەوە بەڵام پیب دەیەوێت كارێكی جیاواز و دەسكەوتی باشتر لە بایرەن میونیخ تۆمار بكات. هەروەها یاریزانی فەرەنسی نهێنییەكی ئاشكرا كرد دەربارەی ئەوەی ئەفسانەی فەرەنسی زێنەدین زێدان كە ئێستا یاریدەدەری راهێنەری یانەی ریال مەدریدە داوای لێكردبوو یاری بۆ یانەی شاهانە بكات، بەڵام ئەو بڕیاریدا لەگەڵ یانەی بایرەن میونیخ بەردەوام بێت.
Top