ئەمڕۆ لە سلێمانی قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت
بڕیارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی كوردستان و بەهاوكاری لقی سلێمان یەكێتەكە و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (برایەتی، ئەكاد، دهۆك، زێرەڤانی، سۆلاڤ، سیروانی شارەزوور، هەڵەبجە، ئاشتی، سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی) قۆناغی دووەم و كۆتایی خولی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، قۆناغی یەكەمیش یارییەكانی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو یاریزانانی تیپە بەشداربووەكان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە خولەكە وكێبركێ بەهیچزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم قۆناغە، هەریەك لە یانەكانی سلێمانی و پێشمەرگە وبرایەتی پلەكانی یەكەم و دووەم و سێ یەمیان بەدەست هێنا، لەم قۆناغەش یانە بەشداربووەكان یارییەكانیان لە نێوان یەكتری ئەنجام دەدەن بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە ، پێش بینش دەكرێ ئەم قۆناغە قۆناغێكی گرنگ بێت بۆسەرجەم تیپەكانی خولەكە كە دواین قۆناغە لەم وەرزە، لەبارەی ئامادەكارییەكانیشیان بەشدار سەربەست راهێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی گوتی : ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ ئەم قۆناغە بۆئەوەی بتوانین ئەنجامان لە قۆناغی یەكەم باشتر بێت و بتوانین كێبركێ بەهێز بكەین لەگەڵ یانەكانی تر بۆئەوەی نازناوی خولەكە بۆخۆمان یەك لای بكەینەوە و یاریزانانی تیپەكەشمان متمانەی تەواوی بەخۆیان هەیە بۆئەوەی بە ئەنجامی باشەوە بگەرێنەوە شاری هەولێر و ئەم قۆناغەش تیپەكان ئامادەكاری باشیان كردوە هەموویان چاویان لە بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەیە.
