لەخولی نایابی كوردستان ئەمڕۆ ئارارات وپێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتری دەبنەوە

لەخولی نایابی كوردستان ئەمڕۆ ئارارات وپێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان حەفت یاری بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، لە هاوینە هەواری پیرمام لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو ئارارات و پێشمەرگەی هەولێر لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەی خولەكە رووبەرووی یەكتری ببەنەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە لە ژێر رێنماییەكانی هەردوو راهێنەرسەمەد جەوهەر وعەبدوللا مەحمود مەشقەكانی خۆیان بە چڕی ئەنجامداوە، هەردوویانەش هەموو هەولێكیان بۆبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆ پاڕاستنی شوێنی خۆیان لەریزبەندی یانەكان، لەسەر یاریگای بڵێ‌ لە دەڤەری بارزان لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەلۆ و هەندرێن رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانەش چاویان لەسەركەوتنە بەهۆی ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو دووچاری شكست ببون، لەشاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی دهۆك میوانداری یانەی سلێمانی دەكات، لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی لە ئەركێكی زەحمەتدا دەبێت كاتێك لەسەر یاریگای ئەو شارە رووبەرووی یانەی دهۆك دەبێتەوە، لەشاری كەلاریش لە یارییەكی گرنگدا یانەی كەركوكی پێشەنگی یانەكان دەبێتە میوانی یانەی شێروانە بۆ ئەم یارییەش یانەی كەركوك چاوی لە درێژە دان بە ئەنجامی باشە و یانەی شێروانەش نیازی ڕاگرتنی كەركوكی هەیە، سبەی هەینیش لە شاری دهۆك لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتری دەبنەوە و هەردوو یانەش هەمو هەولێكیان بۆ سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی هەولێریش دەچێتە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای ئەو شارە رووبەرووی یانەی نەورۆزی دواین ریزبەندی یانەكان دەبێتەوە یاریزانانی هەولێریش چاویان لە سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای كۆلێژی زانست میوانداری یانەی زاخۆ دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە هەموو هەولێكیان دەخەنە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2 دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-كەركوك 14خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر13خاڵ
3-زاخۆ10خاڵ
4-هەندرێن 10خاڵ
5-دهۆك 10خاڵ
Top