فیفا واده‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان درێژكرده‌وه‌

فیفا واده‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان درێژكرده‌وه‌
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان بڕیارێكی "سه‌یر و جێی پرسیار" ی ده‌ركرد، ئه‌ویش به‌درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر باشترین یاریزانی ساڵی 2013 و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی.

هه‌موو ساڵێك له‌ 15 ی نۆڤه‌مبه‌ردا ده‌نگدانی كاپتن و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و واده‌یه‌ بۆ 29 ی نۆڤه‌مبه‌ر درێژكرایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین یاریی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌وروپا بۆ مۆندیال.

به‌پێی بۆچوونێكی رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ وه‌ك پێدانێكی هه‌لێكی تره‌ به‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ تازیاتر ئاست و توانای خۆی بسه‌لمێنێت بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی "فیفا باڵۆن دۆر 2013".











خه‌ندان
Top