پاڵەوانێتی تۆپی پێی و فوستاڵ وتۆپی سەرمێزی پەروەردە گشتیەكان دەستی پێكرد
لەشاری دهۆك وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی و دیدەوانی و هونەر لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەستی بە ئەنجامدانی چاڵاكیەكانی كرد لە وەزری تازەی خوێندنی ساڵی 2013-2014 بەبەشداری هەریەك لە پەروەردە گشتیەكانی هەولێرو دهۆك و كەركوك و گەرمیان و سلێمانی لە هەریەك لە یارییەكانی تۆپی پێی كوڕان و تۆپی فوستاڵی كچان و كوڕان و تۆپی سەرمێزی كوڕان و كچان یارییەكانیشی لە هۆڵی و یاریگای چاڵاكی و وەرزشی دیدەوانی پەروەردەی دهۆك بەرێوە دەچێت، لەدەست پێكی یارییەكانیش لە یارییە جۆراوجۆرەكان چەند یارییەكی بەرێوەچوو، لە تۆپی پێی كوڕان لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی پەروەردەی گشتی هەولێرو پەروەردەی سلێمانی رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ بەكۆتایی هات، هەڵبژاردەی دهۆكیش لە هەڵبژاردەی گەرمیانی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ ، لەم یارییەشدا یاریزانانی دهۆك ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، لە فوتساڵی كچانیش هەردوو پەروەردەی هەولێروسلێمانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش هەردوو تیپ بە 3 گۆڵ یەكسان بوون، هەڵبژاردەی دهۆكیش گۆڵبارانی هەڵبژاردەی كەركوكی كرد و بە هەشت گۆڵی خاوێن یارییەكەی لێ بردەوە و زەنگێكی مەترسی بۆ هەڵبژاردەكانی تر لێدا، لە یاری تۆپی سەرمێزیش كوڕانی هەولێر دووچاری دۆڕان هاتن لەبەرامبەر كوڕانی سلێمانی بە ئەنجامی (2-0)گێم لە هەولێریان بردەوە، كچانی هەولێریش بە هەمان ئەنجام لەبەرامبەر كچانی دهۆك دووچاری شكست بوون.
