خولی باسكەی عێراق باسكەی دهۆك، شورتەی لە زەوی دا

خولی باسكەی عێراق باسكەی دهۆك، شورتەی لە زەوی دا
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی ، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیەی خولەكە میوانداری یانەی شورتەی بەغدای كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی ماوەی یارییەكە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی خاڵی زیاتر لە یارییەكەدا بە پشت بەستن بە چەندین یاریزانی پیشەگەری بەتوانا لە ریزی یانەكانیان، هەر چەندە لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە یاریزانانی دهۆك ئاستیان وەكو پێویست نەبوو بەڵام دواتر بەهۆی لێهاتووی یاریزانان وراهێنەر و بە پاڵپشتی یاریگاو هاندەران یانەی دهۆك توانی ئاستی بەرز بێتەوە بە تۆماركردنی چەندین خاڵ ، یانەی میوانیش بەردەوام بوون لە كێبركێ‌ كردن لەگەڵ یانەی دهۆك بۆتۆماركردنی خاڵ، سەرئەنجامیش یانەی دهۆك توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (83-73)خاڵ بەجیاوازی تەنیا دە خاڵ و دووەم سەركەوتنی لەسەر یەك لە خولەكە بەدەست بهینێت و لە پێشەنگی یانەكانیش مایەوە، ئەم خولەش یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی سەرپەرشتی دەكات.
Top