جێگری سەرۆکی بەرشلۆنە: پێکانەکەی مێسی سودی هەبوو

جێگری سەرۆکی بەرشلۆنە: پێکانەکەی مێسی سودی هەبوو
جۆزێپ ماريا بارتۆميوی جێگری سەرۆکی يانەی بەرشلۆنە ڕايگەياند پێکانەکەی ليۆنێل مێسی ياريزانی يانەکەمان سودی بۆ بەرشلۆنە و هەمووان هەبوو، چونکە زۆرينە پێيان وابوو بەرشلۆنە بەبێ مێسی سەرکەوتوو نابێت.

لەو بارەيەوە ڕۆژنامەی مارکا لە هەواڵێکيدا لێدوانێکی جێگری سەرۆکی بەرشلۆنەی بڵاو کردەوە کە وتبووی " پێکانەکەی مێسی بەسود بوو بۆ هەموومان ، مێسی چاک دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە ئێمەش بەبێ ئەو دەتوانين سەرکەوتن بەدەست بهێنين ".

زياتر ووتی " لە ڕاستيدا پێکانەکەی مێسی پێويستی بە سێ هەفتەيەک هەبوو بۆ چاک بوونەوە بەڵام ئێمە ماوەی زياترمان پێدا بۆ ئەوەی بەباشی چارەسەری بۆ بکرێت و بگەڕێتەوە ياريگاکان ".









خەندان
Top