عەلی عەدنان پاڵێوراوە بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا

عەلی عەدنان   پاڵێوراوە بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا
یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا لیستی یاریزانە پاڵێوراوەكانی بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا لە ساڵی 2013 ئاشكرا كرد، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ریزا سپۆرت-ی توركی عەلی عەدنان یەكێكە لە یاریزانە پاڵێوراوەكان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزان دوای ئەوەی لە جامی جیهانی لاوان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بووە جێگەی ستایشی چاودێران.
لە لایەكی ترەوە یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژاردەی لاوانی عێراق خاوەن پلەی چوارەمی مۆندیالی لاوان و خاوەن پلەی دووەمی كیشوەری ئاسیای پاڵاوت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هەڵبژاردە لە كیشوەری ئاسیا بۆ ساڵی 2013.
Top