شەش یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

شەش یاریزانی هەولێر  بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
دوای ئەوەی تیپی تازەپێگەیشتووانی هەولێر توانی پلەی دووەم لە خولی عێراق لە شاری كەربەلا بە دەستبهێنێت، یەكێتیی تۆپی بالەی عێراق بەفەرمی چوار یاریزان و راهێنەری هەولێری بانگهێشتی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كرد، هەریەكە لە یاریزانان (مەولود ئەسعەد، یونس محەمەد، دلۆڤان دڵشاد، كاروان كازم) و راهێنەر قەهارحوسێن بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كران.
لە لایەكی ترەوە دوو یاریزانی لاوانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كران ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (باوەڕ عادل، دەرباز دارا).
Top