ياريزانێک ناوی چووە کتێبی گينسەوە

ياريزانێک ناوی چووە کتێبی گينسەوە
ياريزانی باسکە (لاو) کەياريزانێکی يانەی هارلێم گڵۆبێترۆتێرسی ئەمريکييە بۆ ياریی باسکە توانی ناوی بخاتە کتێبی گينسەوە کەتايبەتە بە ژمارە پێوانەييەکان.

ياريزانەکەی هارلێم توانی لە دووری ٣٣.٤٥ مەترەوە تۆپەکە هەڵبدات و بيخاتە ناو سەبەتەکەوە و بەمەش ژمارەيەکی پێوانەيی نوێی تۆمار کرد، پێشتر ژمارەکە بەناوی ياريزان ئيلان بۆلەرەوە بوو کە توانيبووی لە دووری ٣١.٩٠ تۆپەکە بخاتە ناوە سەبەتەکەوە لە ساڵی ٢٠١١دا ، ئەم هەڵدانە سەرکەوتووەی لاو پاش يەک کاتژمێر هەوڵدان بوو کۆڵی نەدا تاوەکو سەرکەوتبوو و توانی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت.

دوای ئەنجامدانی ئەو کارە لە لێدوانێکيدا لاو وتی " بەدڵنياييەوە شانازييە بۆ من ناوم چۆتە کتێبی گينسەوە ، باوەڕناکەم ئەو ڕيکۆردەم تۆمار کردووە ، زۆر سامناک بوو " ، هەروەها هەڵدانەکەی ناوبراو لەلايەن ڕاگەياندنەکانەوە بە بروسکە ناوزەند کرا






















خەندان
Top