كچانی قەڵای توركمان پاڵەوانییەتی بەرزكردنەوەی قورساییان بەدەستهێنا
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری وەرزشیی هەولێر تاهیر سابیر سەبارەت بەكردنەوەی پاڵەوانیەتیی بەرزكرنەوەی قورسایی بەمشێوەیە ڕایگەیاند: بێگومان ئەوە سێیەمین چالاكیی وەرزشییە كە بەرێوەبەرایەتییەكەمان لەدرێژەی چالاكییەكانیدا سەركەوتووانە ئەنجامی داوە و بۆ بایەخ وگرنگیدان بەبواری وەرزشی لەیارییە جیاجیاكاندا بەردەوام دەبێت لەئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان.
گوتیشی: بەردەوام بوونمان لەچالاكییە وەرزشییەكاندا ئەوە دەسەلمێنێت كە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەموو كات هاوكار و هاوڕا بووە بۆ یەكێتییە وەرزشییەكانی لقی هەولێر بۆ ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان.
سەورە كۆنتڕۆڵی جمناستیكی كوردستانی كرد
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆیان و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی جمناستیك و خزمەت كردنی یارییەكان لە شارەكانی كوردستان و زیاتر هاندانی بەچكە شێران لە یانەكانی كوردستان، یەكێتیی ناوەندیی جمناستیكی كوردستان بە چاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان و بەبەشداریی زیاتر لە 10 یانەی شارەكانی كوردستان بۆماوەی دوو رۆژ لە شاری هەولێر لەهۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی پاڵەوانێتیی جمناستیكی یانەكانی كوردستانی بۆ ئاستی بەچكە شێران لە تەمەنی 12ساڵ بۆخوارەوە ئەنجامدا،یاریزانانی بەشداربووی یانەكان بۆماوەی دوو رۆژ كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد لەسەر ئامێرەكان بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەكە، لەبارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەكەش عەبدولرەحمان ئادەم سكرتێری یەكێتیی ناوەندیی جمناستیكی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی جمناستیك بە تایبەتی لە ئاستی تەمەنی بەچكە شێران ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجام دا لە ماوەی یارییەكانیش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تیپ
1-سەورە 30-101خاڵ
2-سۆلاڤ 10-81خاڵ
3-ئاڵتون كۆپری 40-65خاڵ
ئەنجامی تاكی گشتی
1-عەبدولموئمین تەلال –سەورە
2-عەبدولرەحمان داود-سەورە
3-حەیدەر عەلی –سۆلاڤ
