سێ ياريزان پاڵێوراون بۆ بەرشلۆنە
لەو بارەيەوە ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە لەسەر داوای ڕاهێنەرەکەيان بەرشلۆنە لەهەوڵی دياری کردنی ياريزانێکی هێرشبەردايە بۆ پەلکێش کردنی بۆ يانە کەتەلۆنييەکە لەوەرزی داهاتوو ، بۆ ئەو مەبەستە لەڕاپۆرتەکەدا ناوی سێ ياريزان هێندراون ، يەکێک لەوانە کلۆزەی ئەڵمانی و ياريزانی ئێستای لازيۆی ئيتاڵييە چونکە گرێبەستی ناوبراو لەهاوينی ٢٠١٤ بەکۆتادێت ، هەروەها ديديە درۆگبای کۆتديڤواری و ياريزانی گاڵەتەسەرای پاڵێوراوی دووەمە و ديميتار بێرباتۆڤ پاڵێوراوی سێيەمە.
لەکاتی دۆزينەوەی ياريزانێکی گونجاو بۆ يانە کەتەلۆنييەکە دەستەی کارگێڕی بەرشلۆنە گرێبەستی ساڵێک يان دوو ساڵ لەگەڵ ئەو ياريزانەدا واژوو دەکەن، ئەگەر هاتوو ياريزانەکە ئاستی بەرزی پيشاندا ئەو کات ئۆفەرێکی تری دەخرێتە بەردەم.
خەندان
