لە خولی نایابی كوردستان كەركوك پێشەنگ بەرنادات

لە خولی نایابی كوردستان  كەركوك پێشەنگ بەرنادات
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی كوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای یانەی هەندرێن لە یەكێك لە گرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەیە یانەی هەندرێن میوانداری یانەی كەركوكی پێشەنگی یانەكانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی ماوەی یارییەكە و لە ئەنجامی كۆتایش كەركوك بە گۆلێكی یاریزان عەلی سیروان لە خولەكی 33ی یارییەكە تۆماری كرد توانی سێ‌ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و پێشەنگی یانەكان قامیتربكات، لە درێربی بادینانیش یانەی زێرەڤانی لە یارییەكی بەهێزدا بە زەحمەت لە یانەی دهۆكی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان جاسم محەمەد سلێمان لەخولەكی 92ی یارییەكە تۆماری كرد، لەسەر یرایگای بارزانیش هەردوویانەی هەلۆ و زاخۆ رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی زاخۆ بە پشت بەستن بە هاندەران و یاریگا توانیان یارییەكە بە سوودی خۆیان بەكۆتایی پێبهێن بە تاكە گۆڵی یاریزان محەمەد لەزگین كە لە خولەكی 10ی یارییەكە تۆماری كرد، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی بەهێزی شارەكە هەردوویانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی پێشمەرگە بە گۆلێكی یاریزان وڵات ساڵح یارییەكەی بردەوە و گۆڵەكەش لەخولەكی 7ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی كەلاری كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەولێرتوانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەیان بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ بردەوە گۆڵەكانی هەولێر هەریەك لە یاریزانان رامیارئازادوهونەر ئەحمەد و میران كەریم لە خولەكانی 58و 75و84 تۆماریان كرد، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی ئاڵای میوانی بردەوە بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەكەی بردەوە گۆڵەكانی پێشمەرگە هەریەك لە یاریزانان (ئاراس ئیسماعیل ونێچیرڤان پاشا)تۆماریان كرد، لە شاری سلێمانیش هەردوویانەی ئارارات و سلێمانی بە گۆلێك یەكسان بوون و بەخالێك لەیاریگا هاتنە دەرەوە،گۆڵی سلێمانی ئەحمەد سالار تۆماری كردو گۆڵی ئاراراتیش یاریزان عەلی عەزیز تۆماركرا،ئەمەش ریزبەندی یانەكان دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم هەفتەیە.
1-كەركوك 14خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر13خاڵ
3-زاخۆ 10خاڵ
4-هەندرێن 10خاڵ
5-دهۆك 10خاڵ
Top