ئەمرۆ پاڵەوانێتی شەترەنجی كچانی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شەترەنج لە ئاستی كچان و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكان لە ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان ، یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هرەێمی كوردستان بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی وەرزشی خانزاد پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان لە هەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان بەرێوە ببات، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش ئازاد سابیر دیبەگەیی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان بگوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شەترەنج لە ئاستی كچان ئەمرۆ پێنج شەمە ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجام بدەین، پاڵەوانێتیەكەش بۆهەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوانە گتیشی هەر تیپێك دەتوانی لە هەردوو ڕەگەزی كوڕ یان كچان بەشداری بكات لەم دوو ئاستە و دەتوانی لە تیپێك زیاتر بەشداری پێبكات و ماوەی سێ رۆژ دەخاێنێ لە ئاستی لاوان بۆیاریزانانی خوار تەمەن 20ساڵە و لە ئاستی تازە پێگەیشتوان لە یاریزانانی تەمەن خوار 12 ساڵەوە ، لەسەر یاریزانی بەشداربووش پێویستە ناسنامەی باری شارستانی پێبێت بۆبەشداری كردن لە یارییەكان.
