له به‌یروت پێشوازیيهكی فه‌رمی له شاندی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێت
شاندێكی بالاَی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌یاوه‌ری چه‌ندین لایه‌نی وه‌رزشی و مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمی تری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریان له چالاكییه‌كانی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت كرد، شانده‌كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن مه‌ی ئه‌لخه‌لیل سه‌رۆك و ئه‌ندامانی تری ده‌سته‌ی بالاَی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت پێشوازیان لێكرا.
له په‌راوێزی ماراسۆنه‌كه‌دا شاندی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دیاری و بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێشكه‌ش به خاتوو مه‌ی ئه‌لخه‌لیل و كۆمه‌ڵه‌ی به‌یرووت ماراسۆن كرد به‌هۆی پاڵپشتی به‌رده‌وامیان، كه بووه هۆی سه‌رخستنی سێیه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه له 25ی مانگی رابردوو به به‌شداری 7000 كه‌س، كه له 55 ره‌گه‌زنامه‌و ولاَتی جیاجیاوه هاتبوون، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كدا كاكه ئه‌حمه‌د جه‌میل سه‌رۆكی شاندی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه‌ی به‌یرووت ماراسۆن، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خاتوو مه‌ی ئه‌لخه‌لیلی به‌رزنرخاند بۆ سه‌رخستنی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
شایانی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 10/11/2013 ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت به به‌شداری زیاتر له 36000 كه‌س له 104 ره‌گه‌زنامه‌ی جیاجیا به‌ڕێوه‌چوو، كه گرنگترینیان راكردنی ماراسۆنی ته‌واو 42.195 كیلۆمه‌تر بوو.
له‌كۆتاییشدا خهلاَت به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌شكرا كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م جۆره بوو:
ماراسۆنی پیاوان 42.195 كم – ڕاكهره جیهانییه‌كان:
1- ویلیا‌م تیبسۆن
2- بینیامێن سیرین
ماراسۆنی ئافره‌تان 42.195 كم – ڕاكهره جیهانییه‌كان:
1- راحیما كادیر
2- شۆكۆ سینیما والی
3- ریبیكا جینۆتیس
ماراسۆنی پیاوان 42.195 كم بۆ لوبنانییه‌كان:
1- عومه‌ر قه‌یسه‌ر
2- فادی سهلاَح
3- داوود مسته‌فا
ماراسۆنی ئافره‌تان 42.195 كم بۆ لوبنانییه‌كان:
1- نیكوَل ئه‌لیاس
2- تینا قه‌صیر
3- ئۆڵگا ته‌ڕاد
ماراسۆنی 42.195 كم خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ پیاوان:
1- ڤیكتور رۆتارۆ
2- ئیدوار مه‌علوف
3- جۆن بینگ
ماراسۆنی 42.195 كم خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ژنان:
1- ناتالیا یانوتۆ
2- مۆنا له‌هیب
3- ریتا سه‌عاده
خەندان
