کاريک شەش هەفتە لەياريگاکان دووردەکەوێتەوە

کاريک شەش هەفتە لەياريگاکان دووردەکەوێتەوە
يانەی مانچستەر يونايتدی ئينگليزی بڵاوی کردەوە مايکل کاريکی ياريزانی يانەکەيان بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە دادەبڕێت لەياريگاکان.

هەمان هەواڵيش لەلايەن دەستەی پزيشکانی هەڵبژاردەی ئينگلتەراوە بڵاوکرايەوەو ڕاگەياندرا کاريک بۆ ماوەی ٤٠ تا ٤٨ ڕۆژ دەدابڕێت لەياريگاکان ، بەوهۆيەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئينگلتەرا ناوی کاريکی لەليستی ياريزانانی هەڵبژاردەکە دەرکرد کە بانگهشت کرابوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئينگلتەرا بەرامبەر چيلی و ئەڵمانيا لە ميانەی دوو ياریی دۆستانەياندا.

بەو هۆيەوە مايکڵ کاريکی تەمەن ٣٢ ساڵ لەچەند يارييەکەی مانچستەر يونايتد لەخولی ناوخۆيی و ئەوروپييەکان بێ بەش دەبێت.



















خەندان
Top