پيپی لەجێگای ڕۆناڵدۆ وەڵامی بلاتەری دايەوە
لەکۆنگرەيەکی ڕۆژنامەوانيدا ياريزانەکەی هێڵی بەرگری شاهانە لەوەڵامێکيدا بۆ بلاتەر ووتی " پێويستە بوەستێت لەو هێرشانەی دەيکاتە سەر ڕۆناڵدۆ ، هەمووان دەزانن ڕۆناڵدۆ شايەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونە ، بەکردەوە سالماندوويەتی، ژمارەکان باشترين بەڵگەن بۆ بوون بە باشترين ياريزانی جيهان بەڵام تائێستا تەنها يەک جار ئەو نازناوەی بردووەتەوە " ، پيپی هێرشی کردە سەر ڕاگەياندنەکان و ووتی " پێويستە ڕاگەياندنەکان گرنگی بدەن بە دۆن ، ئەو زۆر پەراوێز خراوە لەلايەن ڕاگەياندنەکانەوە ".
هەروەها پيپی دەربارەی ئيبرا و ڕۆناڵدۆ ووتی " دوو ياريزانی گەورەن ، بەڵام بە ڕۆناڵدۆ بەراورد ناکرێت ، چونکە ڕۆناڵدۆ هەندێ ڕيکۆردی چاوەڕوان نەکراوی هەيە بۆيە باشترين ياريزانی جيهانە ".
