سەبارەت بە ھەڵبژاردنی یەکێتیە وەرزشییەکانی عێراق

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی یەکێتیە وەرزشییەکانی عێراق
سەعید ئەحمەد پرێس کۆنفرانسێکی لە لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان سازکرد
سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٣-١١ لە بارەگای لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان لە ھەولێر پرێس کۆنفرانسێک بۆ مامۆستا (سەعید ئەحمەد) ی نوێنەری لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان لە لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی یەکێتیە وەرزشییەکانی عێراقی بۆ ئەوەی تیشکێک بخاتە سەر ئەو ھەڵبژاردنانەی بڕیارە بەم زووانە ئەنجام بدرێت..لەم کۆنفراسەدا کە چەندین دەزگاکانی راگەیاندن ئامادەی بوون لەسەرەتادا مامۆستا (سەعید ئەحمەد) باسی چەند خاڵێکی گرنگی کرد دواتریش گفت و گۆ بۆ پرسیارەکانی رۆژنامەنووسان کرایەوە ..گرنگترین ئەو خاڵانەی خرانە رووش ئەوانەی خوارەبوون :
١-دیاریکردنی ئەندامانی دەستەی گشتی , واتە ئەبێت بەدواچوون ھەبێت بۆ زانینی ئەو ناوانەی لە دەستەی گشتی دیاریکراون . دوا مۆڵەتیش بۆ وەرگرتنی ناوەکانی دەستەی گشتی ٢٠ ئەم مانگە دەبێت..بۆی پێویستە لەسەر یانەکان خۆیان بەدواچوونی پێویست بکەن..
٢-دیاری کردنی شوێنی ھەڵبژاردنەکان کە کۆلیژی وەرزشییە لە جادرییە لەو شوێنەش رێ و شوێنی تایبەت گراوەتە بەر بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە .
٣-وەکو کورد ھەوڵ ئەوە دەدەین کە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانمان بکەین و زیاترین پۆستی یەکێـیە وەرزشییەکان وەرگرین لەبەر ئەوەی کورد شەش پۆستی سەرۆکی یەکێتیەکانی ھەبووە و دەبێت لە رێگەی پەیوەندییەکان و پشت بەستن بە چالاکییەکان ھەوڵی ئەوە بدرێت کە دەستکەوتەکانمان لە چاو پێشوو کەمتر نەبێت.
٤-ئێمە وەکو نوێنەری کوردستان ھەوڵی بەدی ھێنانی شەفافیەت لە ھەڵبژارنەکان دەدەیین وە رێگا نادەین ھیچ لایەنێک فشار بخاتە سەر لیژنەکە تا یاری بە ئەنجامەکان بکات.
٥-کار کراوە بۆ ئەوەی خاوە میدالیاکانی پاڵەوانەتی جیھانی و عەرەبییەکان لەوانەی خاوەن بڕوانامە نین بتوانن بەشداری بکەن لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دوای پاڵەوانەتیەکان و وەرگرتنی میدالیا بڕوانامەی تایبەتیان پێ دەدرێت .
Top