شه‌تره‌نجی خانزاد میدالیای زێر لهپالهوانیهتی شه‌تره‌نجی ولاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌س دێنێت
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان لهپالهوانیهتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌بی توانی میدالیای زێر به‌ده‌ست بێنێت له‌رێگای یاریزان دیدار محمد یاریزانی ناوبراو توانی ببێت بهپالهوانی مێزی چوار ، یانه‌ی شه‌رقیه‌ی مصری پله‌ی یه‌كه‌می پالهوانیهتیهكهی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌م سهفقاسی تونسی و پله‌ی سێیه‌م ئه‌منی قه‌ومی جه‌زائیری پله‌ی سێیه‌م و شه‌تره‌نجی خانزادیش پله‌ی نۆیه‌می پالهوانیهتیهكهیان به‌ده‌ست هێنا ، پالهوانیه تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عه‌ره‌بی بە بەشداری ١٠ یانه له‌ولاتی تونس یاریه‌كانی به‌رێوه‌چوو و 50 یاریزانیش لهتیپهكان له‌ركابه‌ری دابوون له‌پێناو ده‌ست به‌ركردنی پاله‌وانیه‌تیه‌كه . دوایی ته‌واو بوونی پاله‌وانیه‌تیه‌كه رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 10-11- له‌شاری منستیر له‌ولاتی تونس به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری گه‌شت و گوزاری تونس و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وله‌تی و سه‌رۆكی زانكۆی شه‌تره‌نجی تونس و ئه‌سعه‌د اسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراقی و نوێنه‌ری یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان خه‌لات به‌سه‌ر پاله‌وانانی خوله‌كه دابه‌ش كرا
