یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە چاڤی هێرناندیز یاری دوای یاری نزیك دەبێتەوە لەتۆماركردنی ژمارەیەكی مێژوویی، رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانیا بڵاویكردەوە بەبەشداریكردنی لەیاریی پاڵەوانییەتی یانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی میلانی ئیتالی یاریزان و مایسترۆی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە چاڤی هێرناندیدز دەبێتە خاوەن پلەی سێیەم لەمێژووی بەشداریكردن لە پاڵەوانییەتی یانەكانی ئەوروپا هەروەها بەبەشداریكردنی لە پێنج یاریی داهاتوو دەبێتە دووەم یاریزان و بەتەنیا دەمێنێتەوە لەگەڵ ركابەرەكەی یاریزانی یانەی مان یونایتد رایان گیگز كە تا ئێستا بەردەوامە لەیاریكردن لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەكان. هەروەها رۆژنامەی ناوبراو ئاشكرایكردوە كە لەئێستادا چاڤی پلەی سێیەمی گرتووە بەهاوبەشی لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیتالیا پاولۆ ماڵدینی كە هەریەكەیان بەشداریی 140 یاری ئەم پاڵەوانیەتییەیان كردووە و یاریزانی یانەی شاهانە راول گۆنزالیز لەپلەی دووەم دێت بەبەشداریكردن لە 144 یاری لەدوای رایان گیگزی یاریزانی مانچستەر یونایتد كە تائێستا بەردەوامە لەیاریكردن و 146 یاری لەم پاڵەوانییەتە ئەنجامداوە.