بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی وەرزشی دیڤنسا سنترالی نزیك بەیانەی شاهانە گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو دەست بەرداری یانەكەی دەبێت و یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ جێ دێڵێت. بەپێی شیكردنەوەی ماڵپەڕی ناوبراو هۆكارەكانی رۆشتنی كاسیاس دوو هۆكاری سەرەكییە یەكەمیان گۆڵپاریز ئیكەر كاسیاس دەیەوێت لە كێبڕكێكانی مۆندیالی 2014 ی بەڕازیل بەشدار بێت كەبڕیارە لە هاوینی داهاتوو بەڕێوەبچێت بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت زۆرترین یاریی ئەنجام بدات تا بڕواو متمانەی راهێنەری هەڵبژاردەكەی ڤیسینتی دیل بۆسكی بەدەست بهێنێت. سەبارەت بەهۆكاری دوەمیش بریتییە لەوەی كاسیاس هەست دەكات بەشێك لە هاندەرانی ریال نایانەوێت ئیكەر لە یانەی شاهانە ببینن بەهۆی مامەڵەكردنی راهێنەری پێشووی یانەی شاهانە جۆزی مۆرینهۆ لەگەڵ كاسیاسدا .
شایانی باسە ژمارەیەكی زۆر لەیانەكان هیواو ئاوات دەخوازن گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێز ئیكەر كاسیاس واژوو بكەن بەتایبەت یانەكانی ئەرسناڵ و مان یونایتد و مان ستی و پاریس سان جێرمان و ئەی سی میلان و چەند یانەیەكی دیكە.