بێنزيما نزيک دەبێتەوە لە ژمارەکەی ئۆزێل

بێنزيما نزيک دەبێتەوە لە ژمارەکەی ئۆزێل
کەريم بێنزيمای فەڕەنسی و ياريزانی يانەی ڕياڵ مەدريد ئيسپانی نزيک بۆتەوە لە شکاندنی ژمارەکەی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی.

ئۆزێل لەماوەی ياریی کردنی بۆ يانەی شاهانە ٢٧ گۆڵی بۆ کرستيانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری يانەکە دروست کردووە ئەمەش بووە يەکەم ژمارەی زۆرترين گۆڵ دروست کردن بۆ يەک ياريزان ، لەلايەن خۆيەوە کەريم بێنزيما تا ئێستا توانيويەتی ٢٠ گۆڵ بۆ ڕۆناڵدۆ دروست بکات، بۆيە جياوازی نێوانيان تەنها حەوت گۆڵە، ڕەنگە لەيارييەکانی داهاتوودا ئەو ژمارە پێوانەييەی ئۆزێل بشکێنێت و ژمارەيەکی تر دابنێت بەناوی خۆيەوە.

کەريمی بێنزيما لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابەزينی ئاستیيەوە لەلايەن ڕاگەياندنەکانەوە هێرشی زۆری دەکرايە سەر بەڵام لەچەند ياریی ڕابردوو توانی ئاستی باش بکات و بگەڕێتەوە هێڵی گۆڵ تۆمار کردن.














خەندان
Top