پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی شەترەنجی كچانی بردەوە
لە شاری هەولێر لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان بۆماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی یانەی وەرزشی خانزاد ئەنجامدرا بەبەشداری شەش یانەی شارەكانی كوردستان و یارییەكانیشی بە سیستەمی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو،لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی نێو یانە بەشداربووەكان كێبركێ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی پاڵەوانیتیەكەش ئازاد سابیر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانیتیەكە بەرز بوو ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان ئەم پاڵەوانیتیەمان ئەنجامدا بۆزیاتر گرنگی دان بە تواناكانی یاریزانانی ئافرەت لە شارەكانی كوردستان، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-پێشمەرگەی سلێمانی 10خاڵ
2- گارە 8خاڵ
3-خانزاد6خاڵ
