پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەپلە یەكەكانی كوردستان سیروانی نوێ و قەڵای توركمانی بوونە پلە نایاب
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرمێزی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتیەكە بۆماوەی دوورۆژ لە هۆڵی سەنتەری بلو لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی یانە پلە یەكەكان و پلە دووەكانی كوردستان بەرێوەچوو،لە ئاستی یانە پلە دووەكان 17 یانە بەشداربوون ، لە پلە یەكەكانیش 12 یانە بەشداربوون، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكان لە خولە جیاوازەكان و كێبركێ كردن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە، چوار یانە سەركەوتن بۆریزی یانە پلە نایابەكان و پلە یەكەكان هەردوو یانە بۆخولێك، سەردار عەبدول خالق سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەكە زۆر بەرز بوو لە ئاستی تیپە پلە یەكەكان
12یانە شارەكانی كوردستان بە دووقۆناغ كە لە دهۆك و هەولێر بەرێوەچوو ململانێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوە خولەكە و دوویانە سەركەوتن بۆخولی پلە نایاب، لە ئاستی یانە پلە دووەكانیش 17یانە بەشداربوون لە هەریەك لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و كەركوك لە ئەنجامیشدا دوویانە سەركەوتن بۆخولی پلە یەكەكانی كوردستان.
لە خولی پلە یەكەكان
1-سیروانی نوێ 21خاڵ
2-قەڵای توركمانی 20خاڵ
سەركەوتن بۆریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ، لەخولی پلە دووەكانیش هەریەك لە یانەكانی (دەبەندیخان و پێشكەوتن)سەركەوتن بۆریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، كفری و قەلادزێ پلەكانی سێ یەم و چوارەمیان
