راهێنەری بروسك دەستی لە كاركێشایەوە

راهێنەری بروسك دەستی لە كاركێشایەوە
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو یانەی وەرزشی بروسك لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان دابەزی بۆریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان پۆلێك یاریزانی بەتوانا ریزی یانەكەیان جێهێشت و یانەی بروسكیش بۆگەڕانەوەی یانەكەی بۆخولی پلە نایاب و سەرخستنی دووبارەی یانەكە یاریزانی پێشووی یانەی هەولێرفەیزوللا عوسمانیان وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیان كرد بۆ رێكسختنەوەی یانەی بروسك و گەڕانەوەی یانەكە بۆنێو ڕكابەرییەكان، بەڵام دوای سێ‌ هەفتە لە بەرێوەچوونی خولی یانە پلە یەكەكانی راهێنەری یانەكە دەستی لە كاركێشایەوە لە شوێنی ئەویش یانەی بروسك بە شێوەیەكی كاتی محەمەد حمەخانی كاپتنی پێشووی

یانەكەی وەكو راهێنەری یانەكە دەست نیشان كرد لە بارەی دەست لە كاركێشانەوەشی ، فەیزوللا عوسمان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: هەر چەندە من ماوەیەك لە خولەكە تیپی بروسكم وەرگرتووە لە تەواوی یارییە دۆستانەكان و یارییە فەرمییەكان تەنیا یەك یاریم دۆراندوە بەڵام سەیری ئەوەم كرد كە لەلایەن ئیداری یانەكە نە پشتگیری هەیە وەكو لایەنی مادی بۆیاریزانان سەرەرای ئەوەش دەیانویست دەست كاری كارەكانم بكەن بۆیە من وام پیێ‌ باش بوو دەست لە كاربكێشمەوە و بۆخۆم یانەیەكی تر بدۆزمەوە،لەبارەی وەرگرتنی ئەركە تازەكەشی حمە خان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: من ئیستا بەشێوەیەكی كاتی لەگەڵ كاوە ئیبراهیم بەردەوام دەبین لە كارەكانمان جارێكیش ئێمە دەمانەوێ‌ تیپێكی باش دروست بكەین. بتوانین كێبركێ‌ بكەین لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە.
Top