لەخولی پلە یەكی كوردستان ئەمرۆبروسك و برایەتی دەبنە میوانی ئاڵـتون كۆپری وسیروانی نوێ
لە درێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، یانەی بروسك دەچێتە قەزای پردێ و لەسەر یاریگای ئەو شارە رووبەرووی یانەی ئاڵـتون كۆپری دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی بروسك لەسەر دەستی راهێنەری تازەی یانەكەیان محەمەد حمەخان ئامادەكاری باشیان كردوە بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی گرنگ و ئاڵتـون كۆپریش بەهیوای سەركەوتنە لە یارییەكە، یانەی برایەتی پێشەنگی یانەكانیش دەچێتە شاری سلێمانی و لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە دەبێتە میوانی یانەی سیروانی نوێ بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی برایەتی بەهیوای سێ خاڵی یارییەكە گەشت دەكەن و سیروانی نوێ بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە یاری دەكەن،لە شاری كەركوكیش یانەی خاك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاشتی شاری سلێمانی دەكات لە یارییەكی بەهێزدا بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامانجیان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە ویانەی خاكیش دەیەوێت سود لە یاریگاو هاندەران وەربگرێت بۆ ڕاگرتنی یانەی ئاشتی، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سێمێل رووبەرووی یانەی شەهیدانی دەروازەی راپەرین دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سێمێل ئامادەاكرییەكی باشیان كردوە بۆئەوەی یانەی شەهیدان لە ئەنجامە باشەكان ڕابگرن و یانەی شەهیدانیش بەنیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باش گەشتی دهۆكی كردوە، یانەی كۆیەی برینداریش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری هەڵەبجەی شەهید دەكات، بۆئەم یارییەش یانەی كۆیە بەسەرپەرشتی راهێنەری بەتوانای یانەكە فازل عەباس ئامادەكاری باشی كردوە بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لەیارییەكە،یانەی سۆرانیش لەسەر یاریگای خۆی لە قەزای سۆران میوانداری یانەی خانەقین دەكات بۆئەم یارییەش یانەی سۆران بەدوای سەركەوتن دەگەرێت بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەم وەرزە كەنیتوانیوە سەركەوتن تۆماربكات لە چوار یاری رابردوو بۆیە عەلی وەهیب ئەمرۆ هەموو هەولێكی بۆسەركەوتنە لەیارییەكە، یانەی سەورەش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك میوانداری یانەی سەرچنار دەكات لە یارییەكی گرنگدا بۆئەم یارییەش یاریزانی هەردوویانەچاویان لەسەركەوتنە، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-برایەتی 9خاڵ
2-ئاشتی 8خاڵ
3-شەهیدان 8خاڵ
4-هەڵەبجەی شەهید7خاڵ
