پێده‌چێت كاسیاس بچێته لای سێ هاوڕێكه‌ی پێشووی
رۆژنامه‌ی (AS) ی ئیسپانی لهڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات یانه‌ی ناپۆلی چووه ریزی ئه‌و یانانه‌ی ركابه‌ریی له‌سه‌ر كڕینی كاسیاس ده‌كه‌ن یانه‌كانیش بریتین له (پاریس سان جێرمان، مانچسته‌ر یونایتد، ئارسناڵ، مانچسته‌ر سیتی و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر).
رافائێل بێنیتێز ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی كاسیاس له‌دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بقۆزێته‌وه و ئه‌و گۆڵچیه به‌رێته لای سێ هاوڕێكه‌ی تری له‌یانه‌ی ناپۆلی كه‌ئه‌وانیش پێكهاتوون له (گۆنزالۆ هیگواین و رائول ئه‌لبیۆل و خۆسیه كالیخۆن).
خه‌ندان
