گومانی هه‌بوونی پێكان مه‌ترسی ده‌خاته دڵی هانده‌رانی سویده‌وه
له‌و یارییه‌دا زڵ‌اتان سێ گۆڵی تۆماركرد، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ گۆڵچی نیس به‌ریه‌ك كه‌وتوون و ئازار به‌پاژنه‌ی گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێی خستهدڵی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی سویده‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه هه‌وڵی گه‌یشتن به‌جامی جیهانی 2014 ده‌دات له‌یاریی پاشكۆدا.
وابڕیاره رۆژانی 15 و 19 ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوید و پوتوگال له‌یاریی پاڵاوتنی پاشكۆی مۆندیالدا به‌یه‌كبگه‌ن و خاوه‌نی باشترین ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی هاتن و چوون راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ مۆندیالی 2014.
خه‌ندان
