ڕيکێلمی: بەرشلۆنە توانای هەيە بەبێ ڕاهێنەر ياريی بکات
ڕيکێلمی بەڵگەی بۆ ئەو ووتەيەی هێنايەوەو ووتی " ساڵی پار بەرشلۆنە يارييەکانی باشی ئەنجامدا لەو کاتەی تيتۆ ڤێلانۆڤا لە نەخۆشخانە کەوتبوو".
زياتر ووتی " بەرشلۆنە خاوەنی هەريەک لەياريزانان ( چاڤی ، ئينێستا ، مێسی ، پيکێ ، بوکێتس)ە ، ئەو ياريزانانەش توانای ياریی کردنیان هەيە بەبێ لێدوان و ڕێنمايی ڕاهێنەر بەهۆی هەبوونی ئەزموونێکی زۆر لەبوارەکەی خۆياندا، بۆيە بەبڕوای من لەئێستادا بەرسلۆنە دەتوانێت بەبێ ڕاهێنەر يارييەکانی ئەنجام بدات ".
خەندان
