بە بەشداری ١٠ یانە رکابەرییەکانی پاڵەوانەتی شەترەنجی یانەکانی ووڵاتانی عەرەبی لە شاری مونستیری ووڵاتی تونسەوە بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژە بەردەوامە .شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانەتییەکەش بە سستەمی خولە بە ٩ گەڕ تەواو دەبێت ، یاری شەترەنج تەنھا بیرکردنەوەییەوە و ھیچ ھیزێکی لەش بەکارنایەت و ھاندانیشی تێدا نیە ،بۆیە ٥٠ یاریزان لە نێو ھۆلێک بیر دەکەنەوە بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامیکی باش و شایستە بۆ یانەکەیان .عبدالقھار محمد سەرۆکی شاندی یانەی شەترەنجی خانزاد ئەوەی راکەیاند کە پاڵەوانەتیەکە زۆر بە ھێزە و یاریزانانی زۆر ئاست بەرز لەم پاڵەوانەتیە بەشدارن و یاریزانەکانی ئێمەش لە ئاستێکی باشدان . عبدالعزیز ئەسووەد سەرپەرشتیاری ھونەری یانەی شەترەنجی خانزاد ئەوەی گوت کە بە ھێزی پاڵەوانەتیەکە لەوەداییە کە ھەر گەڕێک زیاتر لە پێنچ تاوەکو شەش کاتژمێر بەردەوام دەبێت.شایەنی باسە دکتۆر شاکر ئەحمد سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش گشت ئەرک و خەرجیەکانی شاندی یانەی خانزادی لە ئەستۆ گرتووە و پالپشتی تەواوی خۆشی بۆ ئەم شاندە دەربڕیوە. ئەنجامەکانی گەڕی دووەم و سێیەمیش بەم شێوەیە بوو:
خانزاد(5/2ــ 5/1)الڤهرە خانزاد(نیو خاڵ ــ5/3)شاریقە
ئەھلی (نیو خاڵ ـ5/3)شاریقە ئەھلی (٢ ــ ٢)قصگنگین
إتصالات (نیوخاڵ ــ 5/3)الامن العام إتصالات(5/1 ــ5/2)سفاقس
ئەمانە (٣ ــ ١)الڤھرە ئەمانە (١ ــ ٣)الامن العام
المرسی (5/2ــ 5/1)قصگنگین المرسی(٣ ــ ١)الڤھرە