سبەی هەینی پاڵەوانێتی جمناستیكی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی جمناستیك ، خزمەت كردنی زیاتری یارییەكان لە شارەكانی كوردستان و زیاتر هاندانی بەچكە شێران لە یانەكانی كوردستان، یەكێتی ناوەندی جمناستیكی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بۆگرنگی دانی زیاتر بە یارییەكان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەبەشداری زیاتر لە 10 یانەی شارەكانی كوردستان بریارە سبەی هەینی لە شاری هەولێر لەهۆڵێ كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی پاڵەوانێتی جمناستیكی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی بەچكە شێران لە تەمەنی 12ساڵ بۆخوارەوە دەست پێبكات كە ماوەی دوورۆژ دەخاێنی، لەبارەی ئەنجامدانی پاڵەوانیتیەكەش عەبدول رەحمان ئادەم سكرتێری یەكێتی ناوەندی جمناستیكی كوردستان گوتی: ئێمە وەكو
بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی جمناستیك بە تایبەتی لە ئاستی تەمەنی بەچكە شێران ئەم پاڵەوانیتیەمان ئەنجام دەدەین كە ماوەی دوو رۆژ دەخاێنی و بریاریش وایە زیاتر لە 10 یانەی شارەكانی كوردستان بەشداری تێدا بكەن و یاریزانانیش لەسەر تەواوی یارییەكانی جمناستیك بەشدار دەبن و پێش بینش دەكرێ كێبركێ بەهێز لە نێوان یانەكان هەبێت بۆ بەدەست هێنانی شایستە لە پاڵەوانیتیەكە.
