خولی پلە یەكی كوردستان برایەتی سەركەوتنی تۆماركردو پێشەنگی یانەكانی گرت
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لەچەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە بەرێوەچوو، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا بە زەحمەت لە یانەی دەربەندیخانی میوانی بردەوە و هاتە پێشەنگی یانەكان لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی برایەتی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەیان بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ بردەوە، گۆڵەكانی برایەتی هەریەك لە یاریزانان(هێمن فوئاد ومحەمەد ئەحمەدوعەبدولقادر تەها)تۆماریان كرد، گۆڵەكانی دەربەندیخان هەریەك لە یاریزانان(شێركۆ جەبار،بەهمەن ئەسعەد)تۆماریان كرد،لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانە بروسك و ئاشتی بەیەك گەیشتن دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانە سەرئەنجام یارییەكە بەیەكسان بوونی بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و یانەی بروسكیش لەیارییەكە بە 10یاریزان یارییان دەكرد دوای ئەوەی یاریزانێك بە كارتی سور كرایە دەرەوە، لەشاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی سێمێل و سیروانی نوێ رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی
هەردوویانە هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوویارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەشاری سلێمانیش یانەی سەرچنار نەیتوانی ئەم هەفتەیەش سەركەوتن بەدەست بهێنێت و لەبەرامبەر یانەی خانەقین بە گۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی سەرچنار یاریزان موهەند خزر تۆماری كردو تاكە گۆڵی خانەقینیش یاریزان فیراس ئەنوەر تۆماری كرد، یانەی هەڵەبجەی شەهیدیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی سەورەی میوانی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ ، گۆڵەكانی هەڵەبجە هەریەك لە یاریزانان(ریاز حمە یوسف، ئەحمەد جاسب) تۆماریان كرد، یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانیە خاكی كردو لەم یارییەشدا یانەی كۆیە بە پێچەوانەی پێش بینیەكان دووچاری شكست هات بە ئەنجامی(1-0)گۆڵ، هەردوویانەی شەهیدان و سۆرانیش لە یارییەكی بەهێزدا بە گۆلێك یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، لەسەر یاریگای چەمچەمالیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئاڵتون كۆپری و چەمچەماڵ بە 3 گۆڵ یەكسان بوون و لەدوای یارییەكەش هێرش كرایە سەر ناوبژیوانی یارییەكە و بریندار كرا، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-برایەتی 9خاڵ
2-ئاشتی 8خاڵ
3-شەهیدان 8خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
