لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆهەلۆ میوانداری پێشمەرگەی هەولێر بەیەك دەگەن
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی حەفت یاری گرنگ لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، ئەمرۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای بارزان لە بلێ لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەلۆ میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەكات لە یارییەكی زەحمەتدا، بۆئەم یارییە هەردوویانە ئەركیان قورس دەبێت بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە دوای ئەوەی یانەی هەلۆ چەند یارییەكە ئەنجامی وەكو پێویست نیەو پێشمەرگەش دەیەوێ درێژە بە ئەنجامە باشەكان بدات لە كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكات، لەسەر یاریگای كۆلێژی زانستیش لە پایتەختی كوردستان یانەی ئاڵا لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سلێمانی دەكات بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە هەموو هەولێكیان بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەبێت، لە شاری دهۆكیش یانەی ئارارات دەبێتە میوانی یانەی دهۆك بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە ئامادەكاری باشیان كردوە هەردوو یانەش هەوڵی سەركەوتن دەدەن بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆزیاتر گەیشتن بە لوتكەی یانەكان، لە شاری كەلاریش لەسەر یاریگای ئەو شارە لەبەردەم هاندەرانی شارەكە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یانەی شێروانە دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بەلێنی ئەوەیانداوە كە بگەرێنەوە نێو كەشی ئاسایی خۆیان و سەركەوتن تۆماربكەن، یانەی شێروانەش ئەركی ئاسان نابێت، سبەی هەینیش لەسەر یاریگای یانەی هەندرێن لە یاری دێربی ئەم هەفتەیە هەردوویانەی هەندرێن و هەولێر لە گرنگترین یاری پایتەختدا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە بە راهێنەرایەتی دلشادمەعروف و سەمیر بابۆ دواین ئامادەكارییەكانیان ئەنجامداوە هەردوو یانەش چاویان لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە ، یانەی هەولێر بۆرزگار بوون لە ئەنجامە خراپەكان و یانەی هەندرێن بۆ سەركەوتن یاری دەكەن، یانەی كەركوكی پێشەنگی یانەكان لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زاخۆ دەكات لە یارییەكی گرنگدا ، یاریزانانی هەردوو تیپ ئامانجیان سێ خاڵی یارییەكەیە، یانەی نەورۆزیش لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی زێرەڤانی دەكات بۆئەم یارییەش هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە
بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا ، تەواوی یارییەكان لە كاتژمێر30-2ی پاش نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت. ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-كەركوك 10 خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر10خاڵ
3-دهۆك 9خاڵ
4-هەندرێن 7خاڵ
5-ئارارات 7خاڵ
