ئاشتیخوازانی جیهان لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێردا كۆبوونەوە
ماراسۆنەكە لە سەر شەقامی شەستی بەرامبەر تەلاری پەرلەمانی كوردستان لە ژێر دروشمی (با ڕاكەین لە پێناوی ئاشتیدا) دەستی پێكرد، كە جۆرەكانی ماراسۆنی تەواو 42.195 كم و ماراسۆنی 10كم و ڕاكردنی خێزانی لە جۆری 4 كیلۆمەتری لەخۆگرت.
ئەنجامەكانیش بەم شێوەیە بوو:
براوەكانی سێیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر
ماراسۆنی تەواو 42.195 كم
پیاوان
1- ڤنسنت سیریۆت – وڵاتی كینیا – بەماوەی 2 سەعات و 33 خولەك و 49 چركە
2- نەشوان زەكی ئیبراهیم - پارێزگای موسڵ - 2 سەعات و 37 خولەك و 48 چركە
3- عەلی ئەحمەد ساڵح – پارێزگای سەڵاحەدین – بە ماوەی 2 سەعات و 52 خولەك و 54 چركە
4- موسلیم حەنەش – پارێزگای بەسڕە – 2 سەعات و 55 خولەك و 31 چركە
5- حوسێن محەمەد موحسین- پارێزگای بەسڕە – بە ماوەی 2 سەعات و 56 خولەك و 20 چركە
ئافرەتان
1- فرنسی كیبكۆری – وڵاتی كینیا – بە ماوەی 3 سەعات و 25 خولەك و 18 چركە
2- ئامال خزر- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی – بەماوەی 3 سەعات و 59 خولەك و 12 چركە
3- ئۆلگا ئۆكارا – وڵاتی رووسیا – بەماوەی 4 سەعات و 25 خولەك و 16 چركە
راكردنی 10 كیلۆمەتر
پیاوان
1- عومەر عەلی عەبد – بەغدا
2- حەمزە جەواد – بەسڕە
3- مونتەسەڕ حەسەن عەلی- پارێزگای سەلاحەدین
ئافرەتان
1- فەرەح ناز صدیق - سلێمانی
2- تەبارك فەیسەڵ – بەغدا
3- فاتیمە عیسام – بەغدا
شایانی باسە چەند مانگێك لەمەوبەر دەزگای «Association of International Marathons and Distance Races»ی جیهانی بەرەسمی دانی بە ماراسۆنی هەولێر ناوە، وەك یەكێك لە ماراسۆنە نێودەوڵەتییەكانی جیهان، لە كاتێكدا هێشتا هەندێ لە وڵاتانی ناوچەكە نەیانتوانیوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ماراسۆن ئەنجام بدەن، رێكخەری گشتی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر عەبدولستار عیسمەت رۆڵێكی سەرەكی هەبوو، ماراسۆنی هەولێر لەسەر ئاستێكی نێودەوڵەتی تۆماربكات و ناوی بچێتە نێو بۆنە وەرزشییە جیهانییەكان.
