هەڵبژاردەی كیك بۆكسێنی كوردستان ملوانكەی زێڕ و بڕۆنز و زیو بە دەست دەهێنێت

هەڵبژاردەی كیك بۆكسێنی كوردستان ملوانكەی زێڕ و بڕۆنز و زیو بە دەست دەهێنێت
لە وڵاتی یۆنان پاڵەوانێتیی كیك بۆكسینی جیهانی بە بەشداری 44 هەڵبژاردە بەڕێوەچوو، كە تیایدا هەڵبژاردەی كوردستان بە ناوی كوردستان و ئاڵای كوردستانەوە بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا كرد بۆ یەكەم جار لە مێژووی كوردستاندا و توانیان دوو ملوانكەی زێڕ و ملوانكەكی زیو و دوو بڕۆنز بە دەستبهێنین.
لە كێشی 80كگم (lo kek) یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان تاریق فاروق توانی ملوانكەی زێڕ بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی لە یاریزانی هەڵبژاردەی كۆسۆڤۆی بردەوە.
لە كێشی (70)كگم (full contact) یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان (شەكیب یەحیا ) توانی دووەم ملوانكەی زێڕ بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی لە یاریزانی بەلژجیكی بردەوە.
لە كێشی (80)كگم (full contact) یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان ئەحمەد ئیدریس توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی لوبنان تووشی دۆڕان هات و ملوانكەی زیوی بە دەستهێنا.
هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان زانا حەربی و هۆگر محەمەد توانیان ملوانكەی بڕۆنز بە دەستبهێنن لە كێشی خۆیاندا.
هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان فینۆ حەمید لە یەكەم یاریدا تووشی دۆڕان هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.
Top