بۆ بەدەستهێنانی تۆپی زێڕین.. فیفا 23 یاریزان دەست نیشان دەكات

بۆ بەدەستهێنانی تۆپی زێڕین..  فیفا 23 یاریزان دەست نیشان دەكات
یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی فیفا بە فەرمی ناوی 23 یاریزانی ئاشكراكرد كە پاڵێوران بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (تۆپی زێڕین) بۆ ساڵی 2013، ئەم لیستەش كەمدەكرێتەوە بۆ 3 یاریزان لە رۆژی 1/12/2013، ئەم خەڵاتەش بە هاوبەشی لە نێوان فیفا و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی دابەش دەكرێت.
هەردوو یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی پاڵەوانی ئەوروپا و هەڵگری نازناوی خولی ئەڵمانیا و جامی ئەڵمانیا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆرترین ژمارەی یاریزانانی ئەم لیستەیان بەبەركەوتووە، 6 لەیاریزانانی یانەی بایرەن میونیخ و 4 لەیاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ 3 یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و 2 یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئەمەش ناوی 23 یاریزانەكەیە كە یەكێكیان لە رۆژی 13/1/2014 خەڵاتی تۆپی زێڕین وەردەگرێت:
*یانەی بایرەن میونیخ : فرانك ریبێری – ئاریان رۆبن – مانویل نۆیەر – فیلیب لام – تۆماس مۆلەر – باستیان شڤانیشتایگەر
* یانەی بەرشەلۆنە : لیۆنیل میسی – نیمار دا سیلڤا – ئەندرێس ئەنێیستا – زاڤی هێرناندیز
* یانەی پاریس سان جێرمان : زلاتان ئیبراهیمۆڤیج – ئەدینسۆن كاڤانی – تیاگۆ سیلڤا
* یانەی ریال مەدرید : كریستیانۆ رۆنالدۆ – گاریس بیل
* یانەی ئەرسنال: مەسعود ئۆزیل
* یانەی چێلسی: ئەدین هازارد
* یانەی مۆناكۆ: رادمێل فالكاو گارسیا
* یانەی مانچستەر سیتی: یایا تۆرێ
* یانەی مانچستەر یونایتد: رۆبن ڤان پێرسی
* یانەی یۆڤانتس: ئەندریا پێرلۆ
* یانەی لیڤەرپول: لویس سوارێز
* یانەی بروسیا دۆرتمۆند : رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی
لەلایەكی دیكەوە فیفا لیستێكی بە ناوی 10 راهێنەری ئاشكراكرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان :
یۆب هاینكس (بایرەن میونیخ) – جۆزێ مۆرینهۆ (ریال مەدرید و چێلسی) – یۆرگن كلۆب (بروسیا دۆرتمۆند) – كارلۆ ئەنشلۆتی (پاریس سان جێرمان و ریال مەدرید) – رافایل بینیتیز (چێلسی و ناپۆلی) – ئەنتۆنیۆ كۆنتی (یۆڤانتس) – ڤیسینتی دیل پۆسكی (هەڵبژاردەی ئیسپانیا) – لویس فیلیپی سكۆلاری (هەڵبژاردەی بەرازیل) – ئارسن ڤینگەر (ئەرسنال) – سێر ئەلێكیس فێرگسۆن (مانچستەر یونایتد) .
Top