راول ئەلبیۆل ئامانجی بەشداریكردنی مۆندیانی بەرازیلە

راول ئەلبیۆل ئامانجی بەشداریكردنی  مۆندیانی بەرازیلە
یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وبەرگریكاری یانەی ناپۆلی راول ئەلبیۆل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە نیشتەجێبوونی لە ئیتالیا دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو لەیانەی شاهانەوە بەرەو یانەی ناپۆلی گوازرایەوە....ئەلبیۆل لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی تی ڤی ئی ئیسپانی گوتی : تا ئێستا زۆر خۆشحاڵم بەژیانی ئیتالیا و تاقی كردنەوەم لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەیە و چێژ لە گشت ساتەكان وەردەگرم و هەوڵ دەدەم گشت تواناكانم بخەمە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتنی یانەكەم. هەروەها ئەو بەرگریكارەی ناپۆلی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە تیپەكەی لە خولی ئیتالیا و پاڵەوانییەتی یانەكانی ئەوروپا ئەنجامەكانی دڵخۆشكەرن، بەتایبەت بەهەبوونی راهێنەرێكی وەكو بینیتز كە رۆڵێكی گەورەی هەیە لەسەركەوتنی یانەكەو لەهەمووشی خۆشتر بوونی هەردوو یاریزان كالیخۆن و هیگواین لەیانەكە زیاتر دڵخۆشیكردووە. لەكۆتایی قسەكانیدا راول ئەلبیۆل ئاشكرایكرد كە لەئێستادا هەوڵی سەرەكیی جێگیركردنی خۆیەتی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئامانجی بەشداریكردن لە مۆندیالی بەرازیلیی 2014.
Top