نێيمار داوايەک لەهاندەرانی بەرشلۆنە دەکات

نێيمار داوايەک لەهاندەرانی بەرشلۆنە دەکات
نێيمار داسێلڤای بەڕازيلی و ياريزانی يانەی بەرشلۆنە لەڕوون کردنەوەيەکيدا کەبڵاوی کردۆتەوە داوای لەهاندەرانی يانەی بەرشلۆنە کرد بوەستن لەبێزار کردنی.

نێيمار لە پۆستێکيدا لە (ئينستاگرام) نوسيويەتی " لەگەڵ ڕێزم بۆ سەرجەم هاندەرانی بەرشلۆنە داوايان لێ دەکەم چيتر لەکاتە نەشياوەکاندا بێزارم نەکەن و پەيوەنديم پێوە نەکەن بەتايبەت لە بەيانياندا ، چونکە بە دوو هەفتە جارێک ژمارەی تەلەفۆنەکەم دەگۆڕم بەهۆی ئەو پەيوەندييە بێزار کەرانەوە ".

لەدرێژەدا نوسيويەتی " خراپتر لەوە ژمارەی تەلەفۆنەکانم تەنها لەلای هاوڕێ و خێزان و هاوکارانمن بەڵام دواتر لەلای زۆرينەی هاندەرانەوە تەلەفۆنم بۆ دەکرێت بۆيە منيش ناچار دەبم ژمارەکەم بگۆڕم ".

ياريزانە بەڕازيلييەکە زۆرجار لەڕاگەياندنەکانەوە باسی لەو بابەتە کردووەو ئاماژەی پێداوە تەلەفۆنی بێزارکەری زۆر بۆ دێت.


















خەندان
Top