پێنج ياريزان چەند يانەيەکيان لێ قەدەغەکراوە

پێنج ياريزان چەند يانەيەکيان لێ قەدەغەکراوە
ڕۆژنامەیەکی ئينگلتەرا ناوی پێنج ياريزانی بڵاو کردەوە کەناتوانن پەيوەندی بەو يانانەوە بکەن بەهۆی ڕێگری گرتنيان لەلايەن ئەو يانەيەی ياریی بۆ دەکات.

ناوی ياريزانەکان:

ليۆنێل مێسی: ئەم ياريزانە لەلايەن بەرشلۆنەوە يەکلا کراوەتەوە لەهەر کاتو ساتێکدا مێسی بەرشلۆنەی بەجێهێشت نابێت ياریی بۆ ڕياڵ مەدريد و چێڵسی و بايرن ميونخ بکات.

ماريۆ بالۆتێلی: سوپەر ماريۆ لەلايەن خودی خۆيەوە گەڕانەوەی بۆ خولی ئينگليزی ڕەت کردۆتەوە بەتايبەت يانەی ميلان ڕێگای نادەن بالۆتێلی پەيوەندی بە چێڵسی يان دوبارە بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر سيتی گەربێتو ماريۆ خۆيشی ڕازی بێت.

فێرناندۆ تۆرێس: ياريزانە ئيسپانييەکە لەلايەن مۆرينهۆی ڕاهێنەری چێڵسی ـيەوە قەدەغە لەڕۆيستنی کراوە بۆ يانەی تۆتێنهام.

گاريس بەيڵ: لەلايەن ڕياڵ مەدريدەوە چيتر رێگای پێنادرێت بەدووبارە گەڕانەوەی بۆ يانەی پێشووی يانەی تۆتێنهام.

سێرجيۆ ئەگوێرۆ: ياريزانە ئەرجەنتينييەکە هەموو ڕێگاکانی لێ داخراوە بۆ پەيوەندی کردنی بەيانەی بۆروسيا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ جێگرەوەی ڕۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری زەرد پۆشەکان.
















خەندان
Top