پاشكۆی مۆندیالی بەرازیل لە كیشوەری ئەوروپا پورتوگال و سوید، فەرەنسا و ئۆكرانیا، ئایسلەندا و كرواتیا، یۆنان و رۆمانیا
لەبارەگای یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی فیفا لە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسرا تیروپشكی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی بەرازیل 2014 لە كیشوەری ئەوروپا راكێشرا، لەم تیروپشكەدا باشترین 8 دووەمەكانی گروپەكانی پاڵاوتن كەلە 9 گروپ پێكهاتبوون بەشدارییان تێداكرد و بەسەر دوو ئاست بەپێی پۆلینكردنی فیفا بۆ مانگی تشرینی یەكەمی 2013 دابەش كران :
ئاستی یەكەم : پورتوگال، یۆنان، كرواتیا، ئۆكرانیا
ئاستی دووەم : فەرەنسا، سوید، رۆمانیا، ئایسلەندا
لە ئەنجامی تیروپشكەكە ئەم چوار یارییە ئەنجام دەدرێت بەشێوازی چوون و هاتن و براوەكان راستەوخۆ دەگەنە یارییەكانی مۆندیال:
پورتوگال * سوید
ئۆكرانیا * فەرەنسا
یۆنان * رۆمانیا
ئایسلەندا * كرواتیا
یارییەكانی چوون لە رۆژی 15/11/2013 لە یاریگای ئەو هەڵبژاردانە كەلە پێشەوە ناوییان هاتووە ئەنجام دەدرێت، یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژی 19/11/2013 ئەنجام دەدرێت.
لەلایەكی دیكەوە لەهەمان رۆژانی 15/11/2013 و 19/11/2013 یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی بەرازیل 2014 لە نێوان كیشوەرەكان ئەنجام دەدرێت كە دوو یارییە بەم شێوەیە :
ئوردن (پێنجەمی كیشوەری ئاسیا) * ئۆرگوای (پێنجەمی كیشوەری ئەمریكای باشوور)
مەكسیك (چوارەمی كیشوەری ئەمریكای باكوور) * نیوزیلەندا (پاڵەوانی ئۆقیانیا)
جێگای ئاماژە پێكردنە تا ئێستا 21 هەڵبژاردە گەیشتنیان یۆ یارییەكانی مۆندیال مسۆگەركردووە كە بریتین لەم هەڵبژاردانە:
بەرازیل وەك وڵاتی میواندار
ئەرژەنتین – كۆلۆمبیا – چیلی – ئیكوادۆر لەكیشوەری ئەمریكای باشوور
ئەمریكا – كۆستاریكا – هندۆراس لە كیشوەری ئەمریكای باكوور
ژاپۆن – كۆریای باشوور – ئوستورالیا – ئێران لە كیشوەری ئاسیا
ئیسپانیا – ئەڵمانیا – هۆڵەندا – ئیتالیا – بەلژیكا – روسیا – سویسرا – بۆسنیا – ئینگلتەرا لە كیشوەری ئەوروپا
لە رۆژی 6/12/2013 لە شاری ساوپاولۆی بەرازیلی تیروپشكی مۆندیالی 2014 ئەنجام دەدرێت لە كاتژمێر 7 ی ئێوارە بەكاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
