لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی بۆ تێنس كچــانی شەقــــــڵاوە پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا

لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی بۆ تێنس كچــانی شەقــــــڵاوە پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا
یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكەی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرمێزی عەرەب بۆ كچان كۆتایی هات، كچە یاریزانێكی شەقڵاوەش لە یەكەمی وڵاتانی عەرەبی بردەوە. هەفتەی رابردوو دوا یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكەی پاڵەوانێتێ تێنسی سەرمێزی یانە پاڵەوانەكانی عەرەب بۆ كچان ئەنجامدرا و كۆتایی بەیارییەكان هات.
لەم پاڵەوانێتییەدا كچە یاریزانی پیشەگەری ئێرانی یانەی شەقڵاوە نەدا شەهسڤاری توانی لە نەدیم دەوڵەتی كچە یاریزانی پاڵەوانی وڵاتانی عەرەب و میسر بباتەوە، ئەوە جگە لەوەی كە یاریزانەكەی شەقڵاوە بەدرێژایی پاڵەوانێتییەكە هیچ یارییەكی نەدۆڕاند، لەم پاڵەوانێتیەدا كچە یاریزانانی شەقڵاوە پلەی پێنجەمیان بە دەستهێنا لە كۆی 7 یانە.
1- ئەهلی ( میسڕ)
2- ئەرسوزكس ( ئوردن )
3- فەتاتی نەجەف ( عێراق )
4- ئەمەل ئەربع ( جەزائیر )
5- شەقڵاوە ( كوردستانی عێراق )
6- بەحرەین ( بەحرەین )
7- مەدینە حسێن ( ئوردن)
Top