خولی یانە پاڵەوانەكانی تۆپی بالەی عەرەبی لەكوردستان بەڕێوەدەچێت
جێگری سەرۆكی یەكێتیی تۆبی بالە راشیگەیاند كە لەسالی ٢٠١٥ پاڵەوانییەتی تۆپی بالەی وڵاتانی عەرەبی لەكوردستان بەڕێوەدەچێت .
لەبارەی كۆبوونەوەیان وەك سەرۆكی یەكێتیی تۆپی بالەی عێراق لەكۆبوونەوەی ئاسایی لەیەكێتیی تۆپی بالەی ئاسیا د. موئەیەد مەغدید رایگەیاند دوایی پەسەندكردنی راپۆرتی دارایی و كارگیری بریارلەسەر خولەكانی تۆپی بالە درا بۆ وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی هۆڵی گونجاو پێشكەوتوو لەعێراق و كوردستان نەمانتوانی هیچ كام لەو پاڵەوانییەتییانە بگوازینەوە بۆ وڵات و پاڵەوانییەتییەكان وەك ساڵانی پێشوو لەوڵاتی دوبەی بەڕێوەدەچێت كەهۆلی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت. لەكۆتادا سەرۆكی یەكێتیی تۆپی بالەی عێراقی و جێگری سەرۆكی یەكێتیی تۆپی بالەی عەرەبی د، موئەیەد مەغدید راگەیاند لەهەردوو كۆبوونەوەی یەكێتیی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیای ستایشی پێشكەوتنەكانی وەرزشیان لەكوردستان كرد كە بەرچاویەكی باشی بەخۆوە بینیوە وەرزش لەكوردستاندا .
