ئۆزیل دەست بەرداری باوكی دەبێت وەك بەڕێوەبەری كارەكانی

ئۆزیل دەست بەرداری باوكی دەبێت وەك بەڕێوەبەری كارەكانی
پێگەی وەرزشی بەناوبانگ دیڤنسا سەنترال بڵاویكردەوە كە ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئەرسناڵ مەسعود ئۆزیل رایگەیاندوە براكەی مۆتلو وەكو بەڕێوەبەری كارەكانی دەست بەكار دەبێت....ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر مستەفا ئۆزیلی باوكی مەسعود ئۆزیل بەڕێوەبەری كارەكانی بوو لە كاتی بەرێوەچوونی گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی شاهانە و دواتر گواستنەوەی بۆ یانەی ئەرسناڵ لە هاوینی ئەم ساڵەدا، لەلایەن خۆیەوە مەسعود ئۆزیل ئەم هەواڵەی پشت راست كردەوەو روونیكردەوە ئەم هەنگاوە بەهیچ شێوەیەك بۆ وەلانانی رۆڵی مستەفا ئۆزیلی باوكی نییە كە رۆڵی سەرەكی بینیوە لە گرێبەستەكانی یاریزانی ناوبراو، بەڵكو مۆتلوی برای زیاتر شارەزای كەش و هەوای خولی ئینگلتەرایە و وەك هەوڵێكیش بۆ پشوودانی باوكی .
جێی وەبیر هێنانەوەیە لەدوا رۆژی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان مەسعود ئۆزیلی یاریزانی یانەی شاهانە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ژمارەیەكی پێوانەیی لە نێو یاریزانانی ئەڵمانیا چووە یانەی ئەرسناڵ و درێسی ژمارە یانزەی پۆشی.
Top