فابیۆ كاپیلۆ.. ئەنشیلۆتی پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی ئاسەواری مۆرینهۆ بەكۆتا بێنێت

فابیۆ كاپیلۆ.. ئەنشیلۆتی پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی ئاسەواری مۆرینهۆ بەكۆتا بێنێت
بەپێی هەوالێكی پێگەی دیڤینسا سەنترالی وەرزشی ئیسپانی راهێنەری ئیتالیی بەناوبانگ فابیۆ كاپیلۆ رایگەیاندوە بەرێوەبەری هونەری و راهێنەری یانەی ریال مەدرید كارلۆ ئەنشیلۆتی پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی لەئاسەواری راهێنەری پێشوو مۆرینهۆ دەربازی بێت....هەروەها ئەم راهێنەرە ئیتالیە لەمیانەی دیدارێكی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی كۆرییری دیلا سیرای ئیتالی وتویەتی لەسەر ئەنشیلۆتی پێویستە كاری گەورە ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بەكاتی زیاترە و لەسەریەتی چاوی لەئەنجامەكان بێت تا كارەكانی مۆرینهۆ بەكۆتابێنێت و شێوازی خۆی بەسەر تیپەكە بچەسپێنێت،هەرلەدرێژەی قسەكانیدا كاپیلۆ جەختی كردەوە كە ئەم كارەی ئەنشیلۆتی بەهیچ شێوەیەك سانا نیە، بەڵكو پێویستی بەخزمەت و كۆششی سەرجەم یاریزانەكانە.
سەبارەت بە یاریزانی بەناوبانگ كریستیانۆ رۆناڵدۆ راهێنەری ئیتالی بەناوبانگ فابیۆ كاپیلۆ وتی: رۆناڵدۆ یاریزانێكی ئاست بەرزو درەوشاوەیە، بەڵام نابێت یانەی ریال مەدرید تەنیا پشت بەتواناكانی رۆناڵدۆ ببەستێت، هەربۆیەش بەهاتنی گاریس بیل لەماوەی داهاتوو ئاستی تیپەكە بەرەو باشتر و بەرز تر دەچێت.
شایانی باسە كاپیلۆ پێشتر لە دوو كاتی جیاوازدا ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی وەرگرتووە.
Top