ئەمرۆ لە هەولێر بۆپاڵەوانێتی شەترەنجی كچان دەست پێدەكات
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شەترەنج لە ئاستی كچان ، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بۆزیاتر خزمەت كردن و بەڕەوو پێش بردنی یاری شەترەنج لە كوردستان یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی شەترەنجی خانزاد لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە ئاستی كچان بۆماوەی سێ رۆژ یارییەكانی بەرێوە بچێت بە سیستەمی فیشەر بۆهەر یاریزانێك یەكات ژمێركە بریارە یارییەكانی ئەمرۆ پێنج شەممە دەست پێبكات، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتەش ئازاد سابیر دیبەگەیی گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێتیەكەمان و بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری یاری شەترەنج لە ئاستی كچان ئەم پاڵەوانێتیە بۆ یانە پلە نایابەكانی كوردستان ئەنجام دەدەین كە بریار وایە
ئەمرۆ پێنج شەمە رێكەوتی 31ی مانگ لە شاری هەولێرلە هۆڵی یانەی خانزاد بەرێوە بچێت و یارییەكانیشی بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پێش بینیش دەكرێت هەریەك لە یانەكانی گارە ودهۆك و خانزاد و هێرش وپێشمەرگەی سلێمانی بەشداری یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە بكەن و خۆشمان تیپی ئاستی كچانمان زۆر نیە هەتاكو ژمارەی یانەكان زۆر بێت و یارییەكانی بە شێوازی نێو دەوڵتی بەرێوە دەچێت و پێش بینش دەكرێت ململانێ بەهێز لە نێوان یانەكان بە هەبێت بۆ بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە ئێمەش بەرنامەی باشمان هەیە بۆ خزمەت كردنی زیاتری یارییەكانی شەترەنج لە یارییە جۆراوجۆرەكان و گرنگی زیاتریش بە ئاستی كچان دەدەین بۆهاندانی زیاتریان بۆهێنانیان بۆنێو ئەم وەرزشە كێشەو گرفتێكی واشمان نیە ، ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
