لە خولی بژاردەی عێراقی دهۆك بە خالێك رازی بوو ، زاخۆش سێ‌ خاڵی لەدەست دا

لە خولی بژاردەی عێراقی  دهۆك بە خالێك رازی بوو ، زاخۆش سێ‌ خاڵی لەدەست دا
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی دەست پێكی وەرزی نوێ‌ خولی بژاردەی عێراقی چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكان ئەنجامدرا هەر چەندە بریار بوو ئەم یارییانە لە رۆژی چوارشەمە بەرێوە بچێت بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی تۆپی پێی عێراقی و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقی یارییەكانی كاتی گۆڕان، لە میانی یارییەكانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی لەیەكەم هەفتە یانەی زاخۆ و سێ‌ خاڵی گرنگی لەدەستدا لەبەرامبەر یانەی نەفت و یارییەكەی بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ دۆڕاند، گۆڵەكانی نەفت هەریەك لە یاریزانان(حسام كازم بە لێدانی سزا وسامۆیل)لە خولەكەكانی18و42، تاكە گۆڵی زاخۆ یاریزان حاتەم عەلی 38 تۆماری كرد یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای

خۆی سێ‌ خاڵی گرنگی لە دەستدا، یانەی دهۆكیش لە شاری بەغداد بووە میوانی یانەی مەسافی لەم یارییەشدا یانەی دهۆك نەیتوانی بەربەستی یانەی مەسافی لەیەكەم هەفتەی خولەكە ببڕی و بە بێ‌ گۆڵ و بە خالێك ڕازی بوون بە یەكسان بوون لە یاریگا هاتنە دەرەوە، لەسەر یاریگای شەعبیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی شورتە زۆر بەزەحمەت لە یانەی زەورای بردەوە بە تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر، هەردوویانەی نەفتی میسان و تەلەبە لە یارییەكی بەهێزدا بە گۆلێك یەكسان بوون و بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، لە دێربی بەسرەش هەردوویانەی میناو نەفتی جنوب لە یارییەكی بەهێزدا بەبێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە شاری نەجەفیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی نەجەف و كەربەلا بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون، یانەی بەغداش لەسەر یاریگای خۆی بەزەحمەت لە یانەی كەرخی بردەوە بە تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر،

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top