لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆ سێ‌ رووبەروونەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێت

لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆ سێ‌ رووبەروونەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێت
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی حەفت یاری گرنگ لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، ئەمرۆ پێنج شەممە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێرو لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی كەركوك دەكەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە لەسەر دەستی هەریەك لە راهێنەران سەمەد جەوهەر و دارەوان قادر دواین ئامادەكارییەكانی خۆیان ئەنجامداوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی سەركەوتن و وەرگرتنی پێشەنگی یانەكان لە یەكتری، لە شاری دهۆكیش لە یانەی زێرەڤانی بریندار میوانداری یانەی شێروانەی كەلار دەكات و بۆئەم یارییەش یانەی زێرەڤانی نیازی بەدەست هێنانی یەكەم سێ‌ خاڵی هەیە و یانەی شێروانەش چاوی لە درێژە دانە بە ئەنجامە باشەكانی، یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی لە مەلعەبەكە رووبەرووی یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان دەبێتەوە لەم هەفتەیەش هەردوویانە بە نیازی سەركەوتن چونكە لە هەفتەی رابردوو دووچاری شكست بوون، سبەی هەینیش چوار یاری گرنگ بەرێوە دەچێت، لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ یانەی هەولێركە ئەمساڵ ئەنجامەكانی وەكو پێویست نیە دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ، زاخۆ بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەران و هەولێریش بە پشت بەستن بە ئەزمونی یاریزانانی یاری دەكەن،لەسەر یاریگای فەرماندەیش هەردوویانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەندرێن رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، هەردوویانەش هەوڵەكانیان بۆ سێ‌ خاڵی یارییەكە چڕكردۆتەوە، لە هاوینەهەواری پیرمامیش هەردوو ئارارات و ئاڵا لە یارییەكی بەهێز رووبەرووی یەكتری دەبنەوە یانەی ئاراراتیش نیازی درێژە دان بە ئەنجامی باشی هەیەو ئاڵاش چاوی لە ئەنجامە، دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەورۆزی شاری

سلێمانی دەكات و لە یارییەكی بەهێز هەردوو یانە بەیەك دەگەن،سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر3ی عەسربەرێوە دەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.

1-كەركوك 9خاڵ

2-پێشمەرگەی هەولێر9خاڵ

3-ئارارات 6خاڵ

4-شێروانە6خاڵ

5-دهۆك 6خاڵ
Top