ئەمرۆ زاخۆ پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی عێراقی لە باوەش دەگرێت

ئەمرۆ زاخۆ پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی عێراقی لە باوەش دەگرێت
كارزان كانەبی

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یراییەكانی زۆرانبازی لەسەر ئاستی عێراق وبەڕەوو پێش بردنی زیاتری یارییەكە ، بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری زاخۆی دەلال بەبەشداری 55تیپی شارەكانی عێراق وبەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی زۆرانبازی عێراق و بە هاوكاری یەكێتی زۆرانبازی كرودستان لقی دهۆك پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی عێراق بۆماوەی چوار رۆژ یارییەكانی بەرێوە بچێت لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش شەوقی فەرەج جێگری سەرۆكی یەكێتی زۆرانبازی كوردستان گوتی: ئێمە بە هاوكاری یەكێتی زۆرانبازی عێراقی ئەم پاڵەوانێتیە لە ئەستۆ دەگرین و ماوەی پاڵەوانیتیەكە چوار رۆژە بۆئاستە جیاوازەكانەو ماوەی 4رۆژ لە شاری زاخۆ یارییەكانی بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 44یرایزانی 55یانەی شارەكانی تەواوی عێراق بەشداردەبن لە پاڵەوانێتیەكە پیش بینیش دەكەین ئاستی پاڵەوانێتیەكە بەرز بێت بەهۆی زۆری ژمارەی یاریزانان لە یانەكانی عێراق و ئێمەش وەكو كوردستان چەندین تیپی بەهێزمان هەیە و دەتوانن كێبركێ‌ بكەن لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە و ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ لە باوەش گرتنی ئەم پاڵەوانێتیە ،هیچ كێشەو گرفتێكمان نیەو یانەكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەم پاڵەوانێتیە.
Top