لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێر لە یارییەكی گرنگدا دەبێتە میوانی جەوییە
لە دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بریارە ئەمرۆ چوارشەممە ، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی دەبێتە میوانی یانەی جەوییە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە و زەحمەتە چونكە یەكەم یارییە لە وەرزی نوێ خولەكە و یانەكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە و یانەی هەولێریش ئەمساڵ بە ستافێكی راهێنەری تازە بەسەركردایەتی ئەیوب ئۆدیشۆ ئەم یارییە گرنگە ئەنجام دەدەن، لەبارەی یارییەكەش بێجان ئیبراهیم لە شاری بەغدا گوتی: ئامادەكارییەكانمان زۆر باشە و ئەم یارییەش یەكەم یارییە لە دەست پێكی وەرزی نوێ بۆیە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆئێمە گرنگی یەكجار تایبەتی دەبێت لە خولەكە بۆیە ئەمساڵیش چاومان لە بەدەست هێنانی ئەنجامی باشە و لەیارییەكەی ئەمرۆش تەواوی یاریزانەكانمان ئامادەن و مەشقی خۆیان ئەنجامداوە.
