كێشەكانی یانەی دهۆك چارەسەر كرا و بەشی یەكەمی گرێبەستەكانیان دابین كرا
هەر چەندە بەهۆی كێشەو گرفتی دارایی كە ئەمساڵ بەر لە دەست پێكردنی وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی پەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆكی گرت و دەستەی كارگێڕی یانەكەش لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی كێشە داراییەكانیان هەڕەشەی دەست لە كاركێشانەوەیاندا بوو بەڵام دواین ساتەكان پارێزگاری دهۆك كێشەو ئاریشتەكانی یانەكەی چارەسەر كردو بەشی یەكەمی گرێبەستی یاریزانانی یانەكەی دابین كرد بۆ دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بۆئەوەی لەیەكەم یاری لە خولی بژاردەی عێراقی بتوانن ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین چونكە بۆماوەی 48كاتژمێر یاریزانانی یانەی دهۆك بە هۆی پێنەدانی بەشی یەكەمی گرێبەستەكانیان مەشقەكانیان ئەنجام نەدابوو، تەمەر رەمەزان پارێزگاری دهۆك سەرجەم كێشەو گرفتەكانی یانەكەی چارەسەر كرد بە دابین كردنی بەشی یەكەمی گرێبەستەكانیان، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دهۆك گوتی: بە سوپاسەوە جەنابی پارێزگاری دهۆك زوو بە زوویی هاتە سەر خەت و سەرجەم كێشەو گرفتەكانی یانەی وەرزشی دهۆكی چارەسەر كردو هەر ئەوكاتە یاریزانانی یانەی دهۆك دەستیان بە ئامادە كارییەكان كردوە بۆ وەرزی نوێ خولەكە و بەشی یەكەمی گرێبەستەكانیان بۆدابین كرا لەلایەن پارێزگاری دهۆك و ئێستاش هیچ كێشەو گرفتێكمان نەماوە دەمانەوێ لە خولی بژاردەی ئەمساڵ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهینین و یاریزانانیشمان لە بەغدان بۆ ئەنجامدانی یەكەم یاری لە خولەكە.
